

Prompt / Lyrics
ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران بۆ سەوزەزاری ڕوخساری یاران سەیرانگای منە ئەمڕۆ ئەم سەوزە بۆ سەوزەی ئێمە کێ دێتە سەیران؟ کێ دێتە سەیران سەوزە گیای تازەی لێوی باهاران سروچکە ئەدەن دەمی نەوبەهار نامەردت نەکەن سەرنجێ بدەن نیشانت ئەدا تازە خەتی یار تازە خەتی یار لەهۆشیاریما شادیم مەحاڵە وەک لە مەستیما عەقڵم بەتاڵە حاڵێکە بەینی مەستی و هوشیاری بەندەی ئەوکەسەم ئەو حاڵەی حاڵە ئەوحاڵەی حاڵە ئەی دڵ زەمانە غەمی لێت ئەوێ گیانی شیرینت دەرئەچێ شەوێ خۆش بژی ئەمڕۆ لە سەوزەزارا بەرلەوە سەوزەی خاکت سەرکەوێ لەخاکت سەرکەوێ بەهەوری نەورۆز گوڵ چاوی شۆریا تۆو ،پیاڵە ،شەراب، دامێنی چیا ئەمڕۆ تێر سەیری سەوزەگیا بکە سبەینێ لە خاکت سەوز ئەبێ گیا سەوز ئەبێ گیا
Tags
Symphony with orchestra female choir , music in between lyrics, heavy drum roll
3:18
Arabic
No
4/7/2026