

Prompt / Lyrics
پێم ئەڵێن، پێل ئەڵێن پێم ئەڵێن دۆزەخ تایبەت بۆ مەستە بەم واتە واتە قەت دڵ مەبەستە گەر عاشق و مەست بچنە جەهەنەم بەهەشت چۆڵ و هۆڵ وەک بەری دەستە وەک بەری دەستە وەک بەری دەستە مەی بخۆ ئێستا ئەچیتە ژێر گڵ بێ ڕۆح، بێ ڕەفیق، بێ هاودەم بێ دڵ زینهار ئەم سڕڕە ئاشکرا نەکەی کەپەژمردە بۆ گەشکە ناکا گوڵ بۆ گەشکە ناکا گوڵ ئەو حەکیمانە کە سەر دەفتەرن خاوەنی عیلم و فەزڵ و هونەرن لەم شەوە زەنگە ڕێیان دەرنەکرد هەرچەن هاتن و چون هەربێ خەبەرن هەر بێ خەبەرن قەومێ مەشغوڵی درۆ و دەلەسە قەومێ هەر حۆری و بەهەشتیان بەسە ئەم پەردە لاچێ ئاشکرا ئەبێ دورن زۆر دورن ئەو جۆرە کەسە دورن زۆر دورن قەومێ خەریکی مەزهەب و دینن هەندێ داماوی شکو یەقینن هاکا ها جاڕچی دەنگی هەڵبڕی هەمووتان کوێرن ڕێی ڕاست نابینن ڕێی ڕاست نابینن ڕەندێکم بینی لەڕوی سەر زەمین بێزار لە دنیا بێ زارتر لە دین حەق ،حەقیقەت، شەریعەت، یەقین لەلای وەک پوش بو، ئێوەیش وا بژین ئێوەیش وا بژین ئێوەیش وا بژین نەکەی تۆ تۆبە لەمەستی بکەی چونکە لەو تەوبە سەد تەوبە ئەکەی گوڵ گەشکە بکا بولبول ئەخوێنێ تۆو، پیاڵەو، شەراب، شیشەو، جامێ مەی شیشەو و جامێ مەی ئێوەیش وابژین
Tags
Thick and deep male voice, low-pitched Arabic, orchestra, gasbel choir, symphony, Greek instruments
4:22
Arabic
No
4/7/2026