

Prompt / Lyrics
زیندوو ئەبمەوە، زیندوو ئەبمەوە ئەگەر چاووم کوێربێ و لە بینینی ڕوخسارت نابینابێ ئەگەر زمانم لاڵبێ و لەدربڕینی خۆشەویستیت بێ ئاوازبێ ئەگەر مێشکم بوەستێ و لەدرکی نزیک بوونت بێ ئاگابێ ئەگەر دەستم ووشک بێ و لەگرتنی دەستت بێ توانا بێ ئەگەر قاچم شەلەلبێ ولەهەنگاو بەرەوڕووت بێ هانابێ ئەگەر دڵم بوەستێ و لە لێدانی خۆشەویستیت بێ کاربێ ئەوکاتە خۆشەویستیم بۆ تۆ لەگەڵ ڕۆحم تێکەڵ ئەبێ وەک پەپوولەیەک لەدەوری دڵت ئەگەڕێ و باڵەفڕێ ئەکا ئەگەر لەسەریشی نەنیشێتەوە ئەوابەهەڵمژینی ڕەحیقی خۆشەویستیت دووبارە ژیان بۆ جەستەم ئەهێنێتەوە زیندوو ئەبمەوە
Tags
Mail deep voice, Kurdish music instruments, and orchestra choir, and , african drum with Techno and electro bass
2:34
Arabic
No
4/10/2026